مردنی 370 حاجی ئهندوونسی له ڕێوڕه‌سمی حه‌جی ئه‌مساڵدا له سه‌عوودیه
حوكوومه‌تی ئه‌ندونیسیا ڕایگه‌یاند كه له حه‌جی ئه‌مساڵدا ژماره‌ی ئه‌و ئهندوونیسیانهی كه له سوعوودیه مردوون گه‌یشتووه به 370 حاجی.
حوكوومه‌تی ئهندوونیسیا به فه‌رمیی له به‌یاننامه‌یه‌كی خۆیدا ڕایگه‌یاند كه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌حه‌جی ئه‌مساڵدا له سه‌عوودیه مردوون له پیاوانن كه ژماره‌یان 244 كه‌سه، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌یش كه مردوون خه‌ڵكی شاری (سواربایا) و ده‌روبه‌ری (جاوا)ی ڕۆژهه‌ڵاته له ئهندوونیسا.
جێی باسه ژماره‌ی ئه‌و ئهندونیسیانهی كه له حه‌جی ئه‌مساڵدا به‌شداریان كردووه گه‌یشت به 224هه‌زار كه‌س، دوای ئه‌وه كه حوكوومه‌تی سهعوودهی ره‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربڕیبوو له‌مه‌ڕ ڕێگه‌دان به زیادبوونی ئه‌و ئهندونیسیانهی كه به نیازن له حه‌جی ئه‌مساڵدا به‌شداری بكه‌ن.
ده‌نگی ئیسلام