سه‌ری ساڵی نوێی كۆچیی و په‌یامێك وه چه‌ند ئه‌حكامێكی پێویست سه‌باره‌ت به مانگی موحه‌رره‌م
عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
1432 ساڵ لهمهوپێش موحه‌ممه‌دی كوڕی عه‌بدوڵڵا له شاری مه‌ككه‌ی زێدی خۆی له پاش هه‌وڵ و تێكۆشانێكی زۆر بۆ ئه‌وه‌ی به‌نده‌كان له به‌ندایه‌تی مرۆڤه‌وه رزگار بكات بۆ به‌ندایه‌تی خودای تاقانه‌و بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له شیرك و بت په‌رستیی و تاریكی به‌ره‌و نوورو رووناكی خوداناسی ببات و پاشان بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی به خوێن و جه‌سته ئاوێته‌ی یه‌ك بكات و وه‌ك براو كه‌سی یه‌كتری لێبكات و هه‌موو مرۆڤه‌كان پێكه‌وه بتوانن به یه‌كه‌وه بژین و كه‌س نه‌توانێ زوڵم و سته‌م له‌وی دى بكات و له دوای ئه‌مانه به‌گشتیی و به تایبه‌تی تر بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان ته‌نهاو ته‌نها ملكه‌چی رب العالمین بن به هه‌رسێ به‌شی خوداناسییه‌وه: "توحیدالربوبیة، توحید الالوهیة، توحید الاسماء والصفات" له یه‌ك جیا نه‌كه‌نه‌وه‌و هه‌موو په‌رستشێكی ره‌ها "مطلق" هه‌ر بۆ خودای تاقانه بێت، دواى ئه‌و هه‌موو ماندوو بوونه‌و قه‌بوڵكردنی ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار‌و ئیهانه‌و سووكایه‌تی پێكردنه له پێناو ئه‌وانه‌ی باسكران، پاشان مه‌رحه‌له‌ی ده‌عوه‌و بانگه‌واز ته‌واو ده‌بێت و مه‌رحه‌له‌ی هیجره‌ت و به جێهێشتنی زێد‌و كه‌س و كار‌و ماڵ و مناڵ ده‌ست پێده‌كات، هیجره‌تیش به‌مانای راكردن نییه له ده‌ست دوژمن له پێناو ئاسووده‌یی مرۆڤه‌كان خۆیان، به‌ڵكو هیجره‌ت به مانای پشتكردنه له ناحه‌قیكاران و روو وه‌رچه‌رخاندنه له كه‌لیمه‌ی زاڵمان، هیجره‌ت ته‌نهاو ته‌نها بۆ ئاسووده‌یی و ئازادی را ده‌ربرینی مه‌نهه‌جی خودای رب العالمینهو به‌س.. ئه‌وه‌بوو پێغه‌مبه‌ری خودا "صلى الله علیه وآله وسلم" شه‌وی 27 ی مانگی سه‌فه‌ری ساڵی 14ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی به‌رامبه‌ر به 12 له‌سه‌ر 13ی مانگی سێبته‌مبه‌ری 622 زایینی ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌جێهێشت و رووی كرده ماڵی هاوه‌ڵه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كری سدیق "ره‌زای خوای لێبێت"، دوای ئاماده‌كردنی سه‌رجه‌م هۆكاره‌كانی هیجره‌ت و بڕینی ئه‌و رێگا دووره‌ی نێوان مه‌ككه‌و مه‌دینه سه‌ره‌نجام رۆژی دووشه‌م 8ی ره‌بیعی یه‌كه‌می ساڵی 14ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی، كه ئه‌مه سه‌ره‌تای یه‌كه‌مین ساڵی كۆچییه، به‌رامبه‌ره به 23 سێبته‌مبه‌ری ساڵی 622 زایینی، پێغه‌مبه‌رو هاوه‌ڵه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی گه‌یشتنه "قوبا" وه بۆ ماوه‌ی 4 چوار رۆژ له "قوبا"دا مانه‌وه‌و بناغه‌و پایه‌ی مزگه‌وتی قوبای لێداو نوێژی تێدا كرد، كه ئه‌و مزگه‌وته‌یه به یه‌كه‌مین مزگه‌وت داده‌نرێ كه دامه‌زرابێت له‌سه‌ر ته‌قواو پارێزكاری له دوای پێغه‌مبه‌رایه‌تی، پاشان رۆژی هه‌ینی 12ی ره‌بیعی یه‌كه‌می هه‌مان مانگ به‌رامبه‌ر به 27 ی سێبته‌مبه‌ری هه‌مان ساڵی زایینی، پێغهرمبهری نازدارو زه‌حمه‌تكێش له پێناو سه‌رخستنی دینی خودا‌و پایه‌داربوونی ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستی گه‌یشته شاری مه‌دینه‌و به شێوازێكی زۆر جوان و بێ وێنه پێشوازییان لێكراو به‌و شێوه‌یه به‌شێك له ژیانی پێغه‌مبه‌ری سه‌ركرده ته‌واو بوو كه ده‌وری مه‌ككی بوو و پێی نایه ناو ده‌وری مه‌ده‌نیی و ئیتر له‌وێوه ئاواته گه‌وره‌ی خۆیی و موسڵمانانی هێنایه دیی و یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی پێكهێنا.. خودایا! جه‌زای پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت له‌بری ئوممه‌ته‌كه‌ی بده‌یته‌وه، به‌راستی ئێمه‌ی دوا ئوممه‌ت شاهیدی ئه‌و هه‌موو زه‌حمه‌ت و ئێش و ئازارانه‌ی موحه‌مه‌د له پێناو سه‌رخستنی كه‌لیمه‌ی ته‌وحید دا ده‌ده‌ین، به‌راستی ئه‌وه‌ی پێی سپێردرابوو به شێوه‌یه‌كی راست و درووست گه‌یاندی..
چه‌ند ئه‌حكامێكی پێویست سه‌باره‌ت به مانگی موحه‌رره‌م:
مانگی موحه‌رره‌م یه‌كێكه له چوار مانگه حه‌رامكراوه‌كان: (رجب، وذو القعدة، وذو الحجة، ومحرم)، وه چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌ك له باره‌ی رێز‌و گه‌وره‌یی ئه‌و مانگه‌وه هاتووه، وه‌ك: ئه‌بووهوره‌یره دهیگێرێتهوهو ده‌ڵێ پێغه‌مبه‌ر "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" فه‌رموویه‌تی: (أفضل الصیام بعد شهر رمضان: شهر اللَّه الذی تدعونه المحرم. رواه مسلم،
واته: به رێزترین و به نرخترین رۆژوو له دوای مانگی ره‌مه‌زان رۆژووی مانگی موحهررهمه.، وه زۆرێك له هاوه‌ڵان و زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه 10 رۆژی یه‌كه‌می مانگی مهحهررهم پیرۆزترینی رۆژه‌كانی ئه‌و مانگه‌یه، له‌به‌ر چه‌ندین هۆكارو رووداو كه ئێستا له‌م كورته باسه‌دا باس ناكرێن.
ئیمامی بوخاریی و موسلیم له ئیبن عه‌باسه‌وه ریوایه‌ت ده‌كه‌ن: ( قدم النبی صلی الله علیه وسلم المدینة فوجد الیهود صیامًا یوم عاشورا‌ء. فقال: «ما هذا الیوم الذی تصومونه» ؟، قالوا: هذا یوم أنجی اللَّه فیه موسی وقومه، وأغرق فرعون وقومه، فصامه موسی شكرا فنحن نصومه، فقال صلی الله علیه وسلم : «نحن أحق بموسی منكم» . فصامه وأمر بصیامه) .كه پێغه‌مبه‌ری خودا "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" كاتێ كه هاته مه‌دینه بینی یه‌هوده‌كان له رۆژی 10ی موحهررهمدا به رۆژوو ده‌بن، پرسیاری كرد‌و فه‌رمووی: بۆچی له‌و رۆژه‌دا به‌رۆژوو ده‌بن؟ وتیان: ئه‌و رۆژه رۆژێكه كه خودای گه‌وره موسا‌و گه‌له‌كه‌ی له فیرعه‌ون رزگار كرد، وه فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌ی له ئاودا غه‌رق كرد، پاشان موسی "علیه السلام" له شوكرانه بژێریدا به‌رۆژوو بوو، بۆیه یههودهكانیش ئه‌مرۆ به رۆژوو ده‌بن، دواتر پێغه‌مبه‌ر "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" فه‌رمووی: ئێمه شایسته ترین به موسی له ئێوه‌ی یه‌هوود.. كه‌وابوو بۆ موسڵمان شایسته‌یه له 10ی موحهررهمدا به‌رۆژوو بێت.، هه‌روه‌ها ئه‌بی قه‌تاده له پێغه‌مبه‌ری خودا "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" ده‌گێرێته‌وه كه: ( أن رجلا سأل النبی صلی الله علیه وسلم عن صیام عاشورا‌ء فقال: «أحتسب علی اللَّه أن یكفر السنة التی قبله»). رواه مسلم. پیاوێك پرسیاری كرد له پێغه‌مبه‌ر "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" سه‌باره‌ت به رۆژووی عاشوورا واته 10ی موحه‌رره‌م، له وه‌ڵامدا فه‌رمووی: هیوام وایه كه به هۆی رۆژو گرتنی ئه‌و رۆژه‌وه خوای په‌روه‌ردگار له تاوانی سالێكی پێشوو خۆش ببێت.
وه سه‌باره‌ت به رۆژوو گرتنی 9 ی موحه‌رره‌م ئیبن عه‌باس راسته‌وخۆ له پێغه‌مبه‌ره‌وه ریوایه‌ت ده‌كات و ده‌ڵێ پێغه‌مبه‌ر"صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" فه‌رموویه‌تی: (لئن بقیت إلی قابل لأ‌صومن التاسع). واته: ئه‌گه‌ر مام و ته‌مه‌نم درێژبێت ساڵی داهاتوو رۆژی 9 ی موحهررهمیش به‌رۆژوو ده‌بم .
كه‌وابوو بۆمان ده‌ركه‌وت كه مانگی موحه‌رره‌م خۆی بۆ خۆی مانگێكی پیرۆزه‌و به‌تایبه‌ت 10 ی یه‌كه‌می ئه‌و مانگه، وه هه‌ر جۆره عیباده‌تێك تیایدا گه‌وره‌و پیرۆزه، وه به‌تایه‌به‌تی تر رۆژووی رۆژی 9 + 10 ی موحه‌رره‌م..
خودایا! ئێمه‌ش له‌م مانگهداو به‌تایبه‌تی له رۆژی 9 و 10 ی موحه‌رره‌م به رۆژو ده‌بین و تۆش لێمان خۆش ببه.. آمين.
ده‌نگی ئیسلام